هاونیشتیمانیانی تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان! کوردستانیانی بەڕێز! ڕەوتی ڕووداوەکان و گۆڕانکارییە خێراکان پێمان دەڵێن کە تەمەنی کۆماری ئیسلامی ڕوو لە کۆتاییە و ئەگەری پێکهاتنی بۆشایی دەسەڵات دوور لە چاوەڕوانی نییە. گەرچی دەزانین ژیان لە کاتی شەڕێکی وەهادا ئاسان نییە، بەڵام نابێت لە ئەرکەکانی ئەم رۆژە سەختانە غافڵ بین؛...