خالید عەزیزی گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێ ئەوان هێڵی سووریان بۆ هیچ لایەنێک نیەو دوژمنایەتی هیچ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن ناکەین. ئێوارەی ئەمرۆ شەممە ٢٥ی رێبەندان خالید عەزیزی گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە چاوپێکەوتنێک لە ئیکس کە راگەیاندنەوەی حیزبەکەی پێکیهێنابوو، باسی لە چەندین باسی پەیوەند...